پهیام
شارەزایانی کەشناسی، ڕایانگەیاند ناوچەکە بەرەو ڕووی دیاردەیەکی مێژوویی بەناوی “سۆپەر ئێل نینۆ” دەچێت، کە پێشبینی دەکرێت ببێتە هۆی بارانێکی زۆر، لافاو و پایزێکی پێشوەختە لە هەرێم و عێراق. شاڵاو هیدایەت، شارهزای كهشناسی پێشبینی ئهوه دهكات: ئەم “ئێل نینۆ” یە لە ئەوی ساڵی ١٩٩٧ بەهێزترە و لە مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی ئەمساڵدا دەگاتە ئاستێکی بێپێشینە. لە کاتێکدا ئەم دیاردەیە لە هەندێک ناوچەی جیهان دەبێتە هۆی وشکەساڵیی توند، بەڵام بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دابارینی سەروو ئاسایی و تەرزەی گەورەی لەگەڵدا دەبێت، کەئەگەری لافاو و گۆڕانکاریی توندی کەشوهەوای لێ دەکەوێتەوە.

