خوێندراوەتەوە: (45)

عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکان و وەزارەتی ناوخۆ کۆبوەوە، تێیدا زەیدیی داوای کردوە لە
دەنگدانەکانی داهاتودا لەبری کارتی بایۆمەتری پشت بە کارتی نیشتیمانی ببەسترێت.

جومەنە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژارنەکانی عێراق
لەلێدوانێکدا بۆ ئاماژەی بەوەکرد،” گۆڕینی ڕێکارەکانی پرۆسەی دەنگدان
و پشتبەست بە کارتی نیشتیمانی لەبری کارتی بایۆمەتری پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای
هەڵبژاردنە “.

جومانە غەلای وتیشی،” یاسای ژمارە 12ی ساڵی 2018ی هەموارکراو باس لە پشتبەستن
بە کارتی بایۆمەتری دەکات لەپرۆسەی دەنگداندا، بۆیە کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
داوایکردوە بۆ پشتبەستن بە کارتی نیشتیمانی لە پرۆسەکە، جارێکی دیکە ئەو یاسایە لەلایەن
پەرلەمانەوە هەمواربکرێتەوە.

بەوتەی وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، بۆ ئەو مەبەستەش عەلی زەیدیی وەزارەتی
ناوخۆی راسپاردوە هەموو هەماهەنگییەک لەگەڵ کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی
عێراق بکەن.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 47 Today: 1,856 📊 Click Here