خوێندراوەتەوە: (42)

شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشبینی کردووە کە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی بۆ هەفتەی داهاتوو دوابکەوێت.

ناوبراو لەلێدوانێکی رۆژنامەوانییدا بە رۆژنامەنووسنای راگەیاند کە دابەشکردنی وەزارەتەکان لە نێوان پێکهاتە سەرەکییەکان ( شیعە، کورد و سوننە) تەواو بووە، بەڵام دەستێوەردانی هەرێمی و نێودەوڵەتی ڕێگرە لەبەردەم متمانەبەخشین بە حکومەت.

عەبدوڵڵا هەروەک ڕایگەیاندووە کە ئەم دەستێوەردانانە لە ساڵی 2003وە بوونەتە واقیعێکی چەسپاو و کاریگەرییان لەسەر هەموو حکومەتە یەک لەدوای یەکەکان هەبووە. هەروەها ڕوونیکردەوە کە “ڤیتۆ”ی ئەمریکا دژی بەشداری هەندێک لایەنی چەکدار وایکردووە گۆڕانکاری لە پۆستەکاندا بێتە ئاراوە.

لە کۆتاییدا جەختی کردۆتەوە کە ئەگەر ئەمشەو ڕێککەوتنی کۆتایی نەکرێت، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەفتەی داهاتوو دەمێنێتەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 184 Today: 2,486 📊 Click Here