خوێندراوەتەوە: (275)

بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی ڕایگەیاند: هەر بازرگانێك نرخ گران بكات و قۆرخكاری بكات ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە و لە ئەگەری دووبارە بوونەوە شوێنەكەی دادەخرێت. بڵند ئەحمەد، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی، ڕایگەیاند قۆرخكاران سزدا دەدرێن و سزاكان بەپێی جۆری سەرپێچییەكە دەبێت؛ سزای ماددی لە 50 هەزار دینارەوە دەست پێدەكات و لە حاڵەتی گەورەتردا دەگاتە پێنج ملیۆن و 500 هەزار دینار، كە لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە بەسەر خاوەنكاردا دەسەپێندرێت. هەروەها جەختی كردەوە كە لە كاتی دووبارەكردنەوەی دەستبەجێ شوێنە بازرگانییەكە دادەخرێت. هەموو ساڵێک لە سەروبەندى نزیکبوونەوەى هەردوو جەژنى ڕەمەزان و قوربان لە شارەکانى هەرێم بەشێک لە دوکاندار و بازرگانەکان نرخى شتومەک و کاڵاکانیان بەرزدەکەنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 12 Today: 122 📊 Click Here