خوێندراوەتەوە: (1.4K)

دوای سەردانێكی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەو وڵاتە، لە مانگی 12ەوە گەشتی ڕاستەوخۆی ئاسمانی نێوان بەغداد و ئەڵمانیا دەستپێدەكات. كۆمپانیای “یۆرۆ وینگس”ی ئەڵمانی، سەر بە گرووپی لوفت هانزا، ڕایگەیاند لە 10ی كانوونی یەكەمی داهاتوو، مانگی 12، چوار گەشتی ئاسمانیی هەفتانە لە بەرلین و دوسڵ دۆرفەوە بۆ بەغدا ئەنجام دەدات. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پڕكردنەوەی كەمیی گەشتە ڕاستەوخۆكان بۆ ئەوروپا و زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران و بازرگانان دێت، بەتایبەت كە نیو ملیۆن عێراقی نیشتەجێی ئەڵمانیان و كەسوكاریان لە عێراقە و پەیوەندیی كۆمەڵایەتییان هەیە. بڕیارەكە دوای سەردانی سەرۆكوەزیران عەلی زەیدی بۆ ئەڵمانیا و ئاسانكارییە نوێیەكان بۆ وەبەرهێنەران و بازرگانان، لەوانە پێدانی ڤیزا لە فڕۆكەخانە، دێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 257 Today: 1,238 📊 Click Here