سەرهەنگ سالار ئەحمەد – چالاکوان
حوکمەتی هەرێمی کوردستان هەر لە کابینە سەرەتاییەکانەوە هەمیشە پێش هەڵبژاردن بەڵێنی قەبە قەبەیان بە هاوڵاتیان داوە لەپێناو کۆنتڕۆڵکردنی هەستی هاوڵاتیان و کۆکردنەوەی زۆرترین ڕێژەی دەنگ و دەستەبەرکردنی زۆرترین پۆستی وەزاری بۆ خۆیان هاوسۆزە حزبییەکانیان لەلایەن دووحزبی فەرمانڕەوایی کوردستان کە یەکێتی و پارتین. بەڵام بە وردبونەوەو لێڕوانین لە ئەداو لەو خزمەتەی کە کابینە یەک لە دوا یەکەکانی کوردستان کردوویانە دەگەیەنە ئەو ڕاستیەیی هەمیشە حوکمەتی کوردستان لەژێر فەرمانڕەوایی دەسەڵاتدارانی کوردا خراپترین خزمەتی پێشکەشکردووەو هاوڵاتیان لە چەندین قەیرانی جۆراوجۆردا ژیانیان بەڕێکردووە، تا دەگەینە کابینەی ئێستەی حوکمەتی ماوە بەسەرچوی کوردستان بەسەرۆکایەتی (مەسرور بارزانی) سەرۆک وەزیران ئەم کابینەیە نەک هەر خاوەنی بەڵێنەکانی پێش هەڵبژاردنی خۆی نەبووە بەڵکو گەر بەراوردکارییەکی سەرەتایی لەگەڵ کابینەکانی پێش خۆی بکەن دەگەینە ئەو ڕاستیەیی ئەم کابینەیە خراپترین ڕۆڵی هەبووە وەکابینەیەکی زیاتر پۆلیسی و عەسکەرتارییە لە سایەیی ئەم کابینەیەدا هاوڵاتیان بەدەست چەندین کێشەو گرفتی جۆراو جۆرەوە دەناڵێنن سەرەرای ئەوەی ئەم کابینەیەیی ئێستەی حوکمەتی هەرێم لە فەراخی یاسایدایەو ماوەکەی بەسەرچووە بەڵام بارگرژییەکی زۆری بۆ هاوڵاتیان دروست کردووە دۆخێکی عەسکەرتاری لە کوردستاندا بەرپاکردووە کە ئازادی ڕادەربرین لەخراپترین ئاستدایە و وە کوشتن لە بەرزترین ڕێژەدایە، هەرکەسێکیش ڕەخنە لە ئەدای خراپی حوکمەت بگریت دوچاری گرتن و ئەشکەنجەو کوشتن دەبێتەوە. وە یەکێکی دیکە لە ڕەفتارە چەوتەکانی حوکمەتی ماوە بەسەرچوو بریتیە لە دووبارە زیندوکردنەوەو زیاتر تۆخکردنەوەی هەستی دوو ئیدارەیی لەنێوان دووحیزبی فەرمانڕەوا کە یەکێتیە لە سنوری سلێمانی وە پارتی لە سنوری هەولێر کە هەردووکیان هەڵدەستن بە تاوانبار کردنی یەکتری لە هەمبەر خراپی دۆخی ژیانی هاوڵاتیان و خۆیان لە بەرپرسیارەتیە دەدزنەوە سەرەڕایی ئەوەی کە هەردوکیان هاوبەشی دەسەڵاتن لە حوکمەتی ماوە بەسەرچوودا و بەرپرسی سەرەکین لە دۆخی خراپی هاوڵاتیانی کوردستان!
لە قەیرانی بێ موچەییەوە بۆ قەیرانی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک بەنزین و کارەباو شکانی شکۆی حوکمەت!
ئەم کابینە ماوە بەسەرچووەی حوکمەتی هەرێم هەر لەسەرەتاوە داهێنانی کردووە لە دروستکردنی قەیرانەکاندا بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان یەک لەو قەیرانانەی کە دووجاری هاوڵاتیانی کردەوە بریتی بوو لە قەیرانی موچەو پاشەکەوتکردنی موچەی فەرمانبەران ، سەرەرای ئەوەی فەرمانبەران بە ئەرکی خۆیان هەڵدەستن و مافی خۆیانە شایستە داراییەکانی خۆیان وەربگرن بەڵام حوکمەتی ماوە بەسەرچوی هەرێم لەسەرەتایی شەری داعشەوە بە بیانوی کورتهێنانی بودجە دەستی کرد بە دواخستن و پاشکەوتکردنی موچەی فەرمانبەران بەڕادەیەک کە فەرمانبەران لەماوەی ٦٠ڕۆژدا موچەیەک وەردەگرن سەرەڕایی کۆتاهاتنی شەری داعش بەڵام حوکمەتی ماوە بەسەرچوو لە سەر پێنەدان و کەمکردنەوەی موچەی موچەخۆران بەردەوامە ماوەی چەند ساڵە بەبیانوی جۆراوجۆرو جیاواز کە دورن لە ڕاستییەوە ئەم بارودۆخەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەژیان موچە خۆران کردووە وایکردووە نەتوانن وەک پێویست پێداوستیە سەرەتاییەکانی خۆیان دابین بکەن و لە دۆخێکی نالەباردا ژیان بکەن لەهەمان کاتدا نەدانی موچە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕو کرین و فرۆشتنی ڕۆژانەش دروست کردووە سەرجەم سێکتەرە ئابورییەکانی لاواز کردووە .
قەیرانی بەنزین و شکانی شکۆی حوکمەتی ماوە بەسەرچووی هەرێمی کوردستان!
ماوەی چەند ڕۆژێکە قەیرانێکی نوێ بەرۆکی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە کە ئەویش قەیرانی دروستکراوی بەنزین و سوتەمەنیە ، سەرەڕایی ئەوەی لە سنوری جوگرافی هەرێمی کوردستاندا لە هەردوو زۆنەکەدا کە زۆنی یەکێتی و پارتییە یەدەگێکی زۆری نەوت هەیەو پاڵاوگەیەکی زۆریان لەسەر بنیاد نراوە کە هەڵدەستن بە دەرهێنانی نەوت و پاڵفتەکردنی بۆ جۆرە جیاوازەکانی سوتەمەنی بەڵام هاوڵاتیانی هەرێم ماوەی چەندین ساڵە بەنرخێکی زۆر بەرزو گران بەنزین و جۆرەکانی دیکەی سوتەمەنی دەکردن لەبەر ئەوەی سەرجەم ئەم بیرە نەوت و پاڵاوگانە لەلایەن کەسانی حیزبی و سەرانی یەکێتی و پارتی لە حیزب و لە حوکەمتدا کۆنتڕۆل کراون بۆ مەبەستی بازرگانی تایبەتی خۆیان بەکاریدەهێنن و داهاتەکەی ناگەڕێتەوە ناو داهاتی گشتی حوکمەت ، لەکاتێکدا کوردستان ئەم یەدەگە گەورەیەیی نەوت و خازو بەنزینی هەیە دەبو هاوڵاتیان بەنرخێکی زۆر هەرزان هەمو جۆرە سوتەمەنیەکیان دەست بکەویت بەڵام چاوچنۆکی کاربەدەستانی کوردستان کارێکی وای کردووە لە ئێستەدا نەک بەنرخێکی گران تەنانەت هەر دەستیان ناکەویت و دەبێت چەندین کاژێر لەسەرەی بەنزیندا بوەستن بۆ ئۆتۆمبیلەکانیان کە ئەمەش قەیرانێکی سروشتی نیە بەڵکو قەیرانێکی دروستکراوی دەستی یەکێتی و پارتیی و کاربەدەستەکانیانە کە ڕێژەیەکی بەرزی گەندەڵیان خولقاندووە لە سێکتەری نەوت و وزەدا ئەمەش وایکردووە سەرۆک وەزیرانی حوکمەتی ماوە بەسەرچوو لەپێناو تاڕادەیەک سپیکردنەوەی ڕووی حوکمەت بڕیار بدات کە بەنزینخانەکان بەنزین بە نرخی گران لە پاڵاوگەکان بکرن و ناچار بن بەنرخی خوار نرخی پاڵاوگەکان بیفرۆشنەوە لەکاتێکدا پاڵاوگەکان ئی سەرۆک وەزیران و بەرپرسە حوکمی و حیزبییەکانن ئەمەش وایکردووە پاڵاوگەکان نەتوانن ڕێژەی پێوستی ناوخۆ بۆ وزە دابین بکەن و قەیرانێکی دەسکرد دروست ببێت ، بەڵام ئەم کارە چەوتەی سەرۆک وەزیران نەک قەیرانێکی دروستکراوی لە سنوری هەولێر بەتایبەت دروست کرد بەڵکو بووە هۆی شکانی شکۆی حوکمەتی ماوە بەسەرچوو لەبەر ئەوەی حوکمەت و کاربەدەستانی حوکمی و حیزبی لەکاتێکدا خۆیان خاوەنی ڕاستەقینەی پاڵاوگەکانن لەبەر بەرژەوەندی بازرگانی خۆیان ئامادە نین نرخی بەنزین بە هەرزان بۆ بەنزینخانەکان دابین بکەن بەڵکو بەنزینخانەکان ناچار دەکەن بە گران لە پاڵاوگە بیکرن و بەشتێک هەرزانتر بیدەنەوە هاوڵاتیان ئەمەش شکۆی حوکمەتە ماوە بەسەرچووەکەی شکاندووە لەبەرئەوەی دەیەویت لەسەر شانی کەرتی تایبەت و بازرگانەکان کەمێک نرخی بەنزین بێنیتە خوارەوە نەک خۆی چاکسازی ڕاستەقینە بکات و پاڵاوگەکان و داهاتی پڵاوگەکان بگەڕێنێتەوە داهاتی گشتی و نرخی سوتەمەنی هەرزان بکات بەڵکو دەیەویت لە ڕێگەی نمایشێکی کاتی و لەسەر شانی کەرتی تایبەت کەمێک لە نرخی بەنزین بێنێتە خوارەوە کە ئەمش واتای درێژە دانی قەیران بە قەیران.
