خوێندراوەتەوە: (1)

شایان لوقمان وەهاب

لە واقیعی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستاندا، کێشەی حوکمڕانی تەنیا لە باڵی دەسەڵاتداردا کورت نابێتەوە، بەڵکو تەواوی چینی سیاسی—چ ئەوانەی لە کورسییەکانی دەسەڵاتدان و چ ئەوانەی لە بەرەی ئۆپۆزسیۆندا دەڕوانن—لە هەمان بازنەی بەرژەوەندیی تەسکدا دەخولێنەوە. حکومەت و لایەنە بەشدارەکان هەمیشە داڕمان و ناکارامەیی خۆیان دەخەنە ئەستۆی کشاوکێی سیاسی و نەبوونی ڕێککەوتن؛ لە بەرامبەریشدا، ئۆپۆزسیۆن تەنیا چاوەڕێی کاتژمێری سفڕ و دەرچەیەکە تا خۆی بگەیەنێتە سەر سفری دەسەڵات و پشکەکانی دابەشکردن. لەم میانەیەدا، حیزبە دەسەڵاتدارەکان سەرقاڵی بازرگانیکردنن بە پێگەی نفووز و پۆستەوە، و هاووڵاتییانیش بەتەواوەتی لە هەموو معادله و هاوکێشەیەکی سیاسی فەرامۆش کراون.

ڕستە و تێزی جەوهەریی ئەم دۆخە لەوەدا خۆی دەبینێتەوە: هەمووان کێبڕکێی بەدەستهێنانی دەوڵەت و سەرچاوەکانی دەکەن، بەڵام هیچ کەسێک لەوان کێبڕکێی بۆ چاککردن و بونیادنانی دەوڵەت ناکات. لە کاتێکدا جەماوەر بەدەست قەیرانی بێکاری، نەبوونی خزمەتگوزاری و داڕمانی بنەماکانی ژیانەوە دەناڵێنێت، خەرجیی هێزە سیاسییەکان تەرخان کراوە بۆ پاراستنی کورسی و دابەشکردنی داراییی گشتی لە نێوان باڵە هەڵاوێردراوەکاندا. ئۆپۆزسیۆن کە دەبێت دەنگی ناڕەزایی و بەدیلی بێگەرد بێت، زۆر جار خۆی لە قاڵبی بەرژەوەندییەکی کاتیدا دەبینێتەوە و تەنیا چاوەڕێی گۆڕانکاریی هاوکێشە دەرەکییەکان دەکات تا خۆی بکاتە خاوەنی پۆستەکان.

لە ناوەندی ئەم کێبڕکێ پووچەلانەدا، تاڵترین تەنز لەوەدا بەرجەستە دەبێت کە بگوترێت: “لە عێراق و هەرێمدا، گەورەترین ململانێی سیاسی لە مێژوودا لەسەر ئەوەیە کێ دەبێتە خاوەنی کەشتییە غوڕقبووەکە، نەک کێ هەوڵ دەدات کونەکانی کونداربووی کەشتییەکە ببەستێت!” کاتێک تەواوی چینی سیاسی لە فەرمانڕەوا و ناڕازی لەسەر داهاتی گشتی ڕێک دەکەون، خەڵک دەبێتە تاکە باجدەری ئەم سیستمە بێئارامە.

ڕزگاربوونی نیشتمان لەم بێهودەیییە سیاسییە، پێویستی بەوەیە کە کۆمەڵگە ڕەتینەکاتەوە وەک سەکۆیەک بۆ دەسەڵاتخوازان مامەڵەی لەگەڵ بکرێت. چاکسازیی ڕاستەقینە کاتێک دەست پێ دەکات کە هاووڵاتییان کۆتایی بەو خولیا دروستکراوە بهێنن و داوای گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سروشتی حوکمڕانیدا بوبکەن، تا دەوڵەت لە موڵکێکی حیزبی و خێڵەکییەوە بگەڕێتەوە بۆ دامەزراوەیەک کە خزمەتی تەواوی کۆمەڵگە بوبکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 50 Today: 2,073 📊 Click Here