جووتیارانی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكوومەتی فیدڕاڵ و ناوچە دابڕێنراوەكان و هەرێمی كوردستانیش وەك ناڕەزایەتی لە بڕیاری كەمكردنەوەی نرخی گەنم، لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدادی پایتەخت خۆپیشاندانێكیان ئەنجام دا. جووتیارێكی كورد بە ی ڕاگەیاند: ئێمە وەكو جووتیارانی كەركووك ستەمی زیاترمان لێ كراوە، بەهۆی ئەوەی زەوییەكانمان لە چوارچێوەی ماددەی 140دایە و كێشە لەسەرە. جووتیارێكی دیكەش دەڵێت: جووتیارانی پارێزگای كەركووك تاكو ئێستا تەنیا 40%یان پارەی گەنمی ساڵی ڕابردوویان بۆ خەرج كراوە. پێشتر بە پێی بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، نرخی یەك تەن گەنم لە 850 هەزار دینارەوە بۆ 700 هەزار دینار و بۆ ئەو گەنمەشی لە دەرەوەی پلانی كشتوكاڵییدا بەرهەم هێنراوە بۆ 500 هەزار دینار دابەزێنراوە.
