سبەی كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی تایبەت بە پرسی پاڵێوراوی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق بەڕێوە دەچێت و بە پێی زانیارییەكانیش كۆبوونەوەكە یەكلاكەرەوە دەبێت. دوابەدوای هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار لە هەفتەی ڕابردوو، پێویستە لە ماوەی 15 ڕۆژدا پاڵێوراوی پۆستی سەرۆكوەزیرانیش لە لایەن سەرۆككۆمارەوە بۆ پێكهێنانی كابینەی حكوومەت ڕابسپێردرێت.
