خوێندراوەتەوە: (14)

سبەی كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی تایبەت بە پرسی پاڵێوراوی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق بەڕێوە دەچێت و بە پێی زانیارییەكانیش كۆبوونەوەكە یەكلاكەرەوە دەبێت. سبەی، شەممە كۆبوونەوەی هێز و لایەنەكانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكانی عێراق تایبەت بە پرسی پاڵێوراوی پۆستی سەرۆكوەزیران بەڕێوە دەچێت. لەوبارەوە عودەی عەبدولمەهدی ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی كە بڕیارە سبەی بەڕێوە بچێت ناكۆكی و گفتوگۆی شوناسی پاڵێوراوی پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو یەكلا دەكاتەوە. ئەو وتیشی: تا ئێستا شەش ناو بۆ ئەو پۆستە لەسەر مێزی گفتوگۆكانن كە یەكێكیان محەممەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری ئێستایە. ئەندامەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت: چوارچێوە بە سەرجەم ناونیشانەكانیەوە مكوڕن لەسەر كۆبوونەوەكەی سبەی و گەیشتن بە سازان لەبارەی كەسایەتی پاڵێوراوی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو. لای خۆیەوە، فیراس مەسلەماوی وتەبێژی فڕاكسیۆنی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە ئەنجوومەنی نوێنەران بە هەمان شێوە ڕایگەیاند: كۆبوونەوەكەی سبەی بۆ دیارییكردنی كەسایەتی پاڵێوراوی پۆستی سەركۆەزیران یەكلاكەرەوە دەبێت. ئەو وتیشی: لە كۆبوونەوەكەی سبەیەوە جووڵەی فەڕمی بۆ ناونان و ڕاسپاردنی سەرۆكوەزیرانی نوێ دەست پێدەكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 79 Today: 994 📊 Click Here