كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم كە نزیكەی سێ ساڵە وادەی یاسایی بەسەرچووە، لەبری چارەسەركردنی قەیرانەكان، خۆی بووەتە قەیرانێكی قووڵ و لە غیابی پەرلەماندا، ئەم حكومەتە كاربەڕێكەرە ماوەبەسەرچووە، بەردەوامە لە تێپەڕاندنی دەسەڵاتە یاساییەكانی بەردەوامە. دەسەڵاتداران لە هەرێم، دامەزراوە نیشتمانییەكانیان لە ناوەڕۆك داماڵیوە، ئەمەش مەترسی جددی لەسەر قەوارەی هەرێم دروست كردووە.
