سبەی كەشناسی پیشبینی تاروەباران و هەورەبرووسكە دەكات، شارەزایەكیش هۆشداریی خۆپارێزی دەدات. دكتۆر لوقمان موفتی شارەزای كەشناسی لە لێدوانێكیدا بۆ ئاماژەی بەوە كرد كە لە وەرزی گەرمادا هەر گەواڵە هەورێك ئەگەری هەورەبروسكەی هەیە، ئەگەری دووبارەبوونەوەیشی بە لاوازی لە هەفتەی داهاتوودا هەیە. ئەو شارەزایە وتیشی: باشتر وایە خەڵك لە دۆخی هەورەبورسسكەدا لە ماڵەوە بمێننەوە، لە سەیرانیش لە ناو ئۆتۆتۆمبێلەكانیاندا بن، وە خۆیان لە نزیكی تاكەدار و ڕووبار و عەموود و شوێنی بەرز بەدور بگرن.
