خوێندراوەتەوە: (941)

ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە پیرۆزبایی پێكهێنانی حكوومەتی لە عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی نوێى عێراق كرد و داواى لێکرد ڕووبەڕووى گەندەڵى ببێتەوە. لە پەیوەندییەكی تەلەفونییدا، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، پیرۆزبایی پێكهێنانی كابینە حكوومییەكەی لە عەلی زەیدی كرد و داوای لێ كرد بە پێداگرییەوە كار لەسەر دژایەتی گەندەڵی بكات. بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆكوەزیران، سەدر داوای لە زەیدییش كرد كار لەسەر پاراستنی سەروەریی وڵات و دۆخی خزمەتگوزاریی و ژیانێكی شایستە بۆ هاووڵاتیانی عێراق بكات. ڕۆژى 14ى 5ى 2026، پەرلەمانی عێراق متمانەى بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلى فالح زەیدى و 14 وەزیر بەخشى، دەنگدانیشى لەسەر 9 وەزارەتى دیکە بۆ دواى جەژنى قوربانى پیرۆز دواخست.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 229 Today: 2,059 📊 Click Here