هەمووان لە عێراق بە خۆشحاڵییەكی تێكەڵ بە دڵەڕاوكێ و ترس و سەرنج لە قۆناغی دوای كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا دەڕوانن. هەر یەك لە پێكهاتەكانی شیعە، سوننە و كوردیش ترس و دڵەڕاوكێیان هەیە و هی هەر یەكێكیشیان لەوی دیكە جیایە، ئەوەی پەیوەستیشە بە كوردەوە جگە لە ترسی لە دەوڵەت و لایەنە دەرەكییەكان و گرووپە چەكدارییەكان، دۆخی نێوخۆیشی مەترسییەكی گەورەیە كە جگە لە پەرتەوازەیی، قەیرانی پەككەوتنی دامەزراوەكان و بێئومێدكردنی هاووڵاتیانیشی هەیە.
