خوێندراوەتەوە: (65)

ئاوات شێخ جەناب رایگەیاند، دەیانەوێت لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 موچەی
موچەخۆران هەرێمی كوردستان لە خەرجی كرداری دەربهێنین، دەشڵێت، لەنزیکترین کاتدا
سیستەمی ئەسیکۆدا لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” ماوەی چەند مانگێکە سەرقاڵی ئامادەکارین
بۆ دیاریکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور و
بە پێی دوایین داتاکانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان “.

ئەوەشیخستەڕوو، زامنکردنی موچە و شایستە داراییەکانی موچەخۆران لەپێشینەی
کارەکانە و دەیانەوێت حکومەتی فیدراڵ هەمان مامەڵەی موچەخۆرانی عێراق لەگەڵ موچەخۆرانی
هەرێمی کوردستان بکات و موچەی هەرێم لە خەرجی کرداری دەربهێنرێت.

لەبارەی جێبەجێکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا، ئاوات شێخ جەناب وتی، گەیشتونەتە
ڕێكکەوتن بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا ئەو سیستەمە لەدەروازەکانی هەرێمی کوردستان
جێبەجێ بکرێت.

بەوتەی وەزیری دارایی، حکومەتی هەرێم چاوەڕێ دەکات لەلایەن وەزارەتی
دارایی فیدراڵەوە ڕێکكەوتنەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرجەم ئاستەنگەکان
لەبەردەم بازرگانان و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان هەڵبگیرێن کە خۆی لە لابردنی
بازگەکان و پێدانی دۆلار بەنرخی بانکی ناوەندی و چارەسەری کێشەی باج و هتد…
دەبینێتەوە.

راشیگەیاند، بەشێكی تر لە تەوەری گفتوگۆكان باسكردن بوو لە هەماهەنگی
باش و تەواو لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ و ئەو هەوڵانەی كە دراون هەتاكو سەرجەم
ئەو بیانووانە بنەبڕ بکەن کە لە ساڵانی ڕابردوو هەبوە بە تایبەت لەسەر لیستی موچە
و تەرازوی پێداچونەوە و داهاتی ناوخۆ و وردبینی لە داهات و خەرجییەکان و هتد….

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 16 Today: 86 📊 Click Here