خوێندراوەتەوە: (308)

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق دەڵێت: وەزارەتەكانی كابینەی نوێی حكومەت بە پێی سەنگی سیاسی و نوێنەرایەتی پەڕلەمانی دابەش دەكرێن. ئیبتیسام هیلالی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا وتی: چوارچێوەی هەماهەنگی و فراكسیۆنەكان لەپێناو ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و دابەشكردنی وەزارەت و پۆستەكان بەپێی بەركەوتەی هەڵبژاردن و بەپێی ماوەی دەستووری دیاریكراو كۆبوونەوەی بەردەوام ئەنجام دەدەن. وتیشی: سەرۆكی لایەنە جەختكردنەوە و ئیرادەیەكی بەهێزیان هەیە بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستەكان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق لە ماوەی دەستووریی دیارییكراودا. بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە هەر لایەنێكی سیاسی بە پێی سەنگی سیاسی و ئاستی نوێنەرایەتی پەرلەمانی وەزارەت و پۆست وەردەگرێت و ڕایشیگەیاند: ژمارەی خاڵی وەزارەتە سیادییەكان هاوتای دوو تا سێ وەزارەتی خزمەتگوزارییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 59 Today: 263 📊 Click Here