وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا ڕایگەیاند، بە مەبەستی پاراستنی گەرووی هورمز و بەرژەوەندییەکانی بەریتانیا و پاراستنی هاوپەیمانەکانی، فڕۆکەی جەنگی، دڕۆن و هەروەها فڕۆکەکانی جۆری Eurofighter Typhoon ڕەوانەی ناوچەکە دەکات. لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگریی بەریتانیادا هاتووە کە ئاسایشی گەرووی هورمز لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین’دا بە سەرۆکایەتی بەریتانیا و فەڕەنسا و وەزیرانی بەرگریی ئەو وڵاتانە و ٤٠ وڵاتی دیکە، تاوتوێ کراوە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە کەشتی فڕۆکە هەڵگری HMS Dragon لە ئێستادا لە دەریای سپی یە و بۆ ئاسایشی گەرووی هورمز و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی بەریتانیا و هاوپەیمانانی لە ناوچەکەدایە. جگە لە HMS Dragon، فڕۆکە جەنگییەکان بە تایبەتی ئەوانەی لە جۆری Eurofighter Typhoonن ، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و سیستەمی پێشکەوتووی دژە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێت.
