خوێندراوەتەوە: (307)

پهیام

فەرماندەی هێزەکانی ستراتیژی مووشەکی ڕووسیا سێرگی کاراکایۆڤ ڕایگەیاند، مووشەکێکی کێشوەربڕی بالیستیک بە ناوی “سامارت” یان تاقی کردووەتەوە. سێرگی کاراکایۆڤ لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین ڕایگەیاند مووشەکەکە بە سەرکەوتوویی تاقی کراوەتەوە و هەموو پشکنینەکان لەبارەی دیزاین و توانای ئۆپەراسیۆنی بۆ ئەنجام دراوە. سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین وێرای پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە، “سامارت” ی وەک یەکێک لە بەهێزترین سیستەمی مووشەکی جیهان ناوبرد و وتی، ئەو مووشەکە توانای هەیە کە لە سیستەمی بەرگریی مووشەکییەکان و تەنانەت ئەو سیستەمە بەرگرییانەی کە لە داهاتوودا دروست دەکرێن، تێپەڕێت. مەودای بڕینی ئەو مووشەکە ٣٥ هەزار کیلۆمەترە”. هاوکات فەرماندەی هێزەکانی ستراتیژی مووشەکی ڕووسیا سێرگی کاراکایۆڤ ڕایگەیاند سیستەمی مووشەکی سامارت هەتا کۆتایی ئەمساڵ دەخرێتە خزمەت هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 172 Today: 2,251 📊 Click Here