خوێندراوەتەوە: (1.3K)

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری عێراق ئاشكرای كرد حەوت گوندی وڵاتەكەیان بۆ پێشبڕكێی باشترین گوندە گەشتیارییەكانی جیهان سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان كاندید كردووە، جەختیش دەكاتەوە، بەغدا و هەولێر پێكەوە كار بۆ پێشخستنی كەرتی گەشتوگوزار دەكەن. لەبارەی كاندیدكردنی حەوت گوندەكەی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ خەڵاتێكی جیهانی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار روونیكردەوە، لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی رێكخراوی گەشتوگوزاری جیهانیی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هەڵبژاردنی 100 گوندی گەشتیاری وەك باشترین گوندەكانی جیهان ئەو گوندانە دیاریكراون.

سێ لەو ناوچەو گوندانەش لە هەرێمی كوردستانن و بریتین لە بیارە لە هەڵەبجە، هرۆر لە دهۆك و ڕەواندز لە هەولێر، وتیشی: چوار گوندەكەی دیكەش بریتین لە گوندێكی مووسڵ، گوندێكی كەربەلا، گوندێكی زیقار و گوندێكیش لە پارێزگای واسیت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 2,179 📊 Click Here