خوێندراوەتەوە: (1.4K)

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: داوامان لە كونسوڵی ئێران كردووە وڵاتەكەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان و سلێمانی ڕابگرێت. ئەمڕۆ، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە سەید محەمەدی میر حوسەینی کونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و وەفدی هاوڕێی. لە دیدارەکەیاندا پارێزگاری سلێمانی داوای لە كونسوڵی نوێ كردووە هێرش و بۆردومانە سەربازییەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان و سنووری پارێزگای سلێمانی ڕابگیرێت و دۆخە نائاساییەكانی ماوەی جەنگ ئاسایی بكرێتەوە. پارێزگاری سلێمانی ڕایشیگەیاندووە: هەرێمی كوردستان كە سیاسەتی بێلایەنیی پەیڕەو كردووە، نەكرێتە بەشێك لە جەمسەری شەڕو ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 2,179 📊 Click Here