ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند بە رانبەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران ئەورووپا و ئەمریكا یەك ئامانجیان هەیە و خوازیاری بەردەوامی هاوپەیمانی ناتۆیشە. فریدریچ مێرتس، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەوروپا و ئەمریكا ئامانجێكی هاوبەشیان هەیە، ئەویش ڕێگریكردنە لەوەی ئێران بتوانێت چەكی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت. مێرتس ئاماژەی بەوە كرد، سەرەڕای هەندێك ناكۆكی و ئاڵنگاری، ئەوروپا بە جیدی دەیەوێت هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی “ناتۆ” بە زیندویی بمێنێتەوە و وەك هاوپەیمانییەكی گرنگ بۆ داهاتوو بەردەوام بێت. سەبارەت بە بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كشانەوەی 5 هەزار سەربازی ئەمریكی لە ئەڵمانیا، مێرتس نیگەرانی خۆی نیشان دا و جەختی كردەوە، كە وڵاتەكەی هێشتا گرنگییەكی زۆر بە هەبوونی سوپای ئەمریكا و پاڵپشتییە سەربازییەكانی واشنتن دەدات. ئەم هەنگاوەی ئەمریكا لە لایەن چاودێرانەوە وەك ێكی ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەڵمانیا دەبینرێت، بەتایبەت لە كاتێكدا كە ناكۆكییەكانی نێوان تڕەمپ و ئەوروپا لەسەر پرسی جەنگ لەگەڵ ئێران و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ تاران قووڵتر بووەتەوە.
The new Federal Chancellor Friedrich Merz (CDU) speaks during the handover of office in the Chancellery. 