خوێندراوەتەوە: (534)

سالار واحد صابر


نزیکبوونەوەی کتوپڕی نەوەی نوێ و یەکێتیی نیشتمانی لە کاتێکدا دێت کە پێشتر توندترین لێدوانیان دژی یەکتر دەدا ئەم لێکتێگەیشتنە لە دیدێکی ڕەخنەییەوە چەند ڕەهەندێک لەخۆ دەگرێت پێش ئەم رێکەوتنەش سەرۆکی نەوەی نوێ بۆ ماوەیەك لەلایەن دەسەلاتدارانی(  یەکەتی ) زیندانی کرا بوو بۆیە من پێم وایە دەتوانین ناوی بنێین ( رێکەوتنی زیندان)

سازشی نەوەی نوێ لەسەر دروشمەکانی
نەوەی نوێ کە ساڵانێک بوو خۆی وەک تەنها بەدیلی دەسەڵاتی کوردی (پارتی و یەکێتی) دەناساند، ئێستا بۆ بەشداریکردن لە شیرینی دەسەڵات، ناچار بووە لەگەڵ نیوەی تیروپشکی ئەو حوکمڕانییە (یەکێتی) هاوپەیمانی بکات
ئەمەش جۆرێکە لە پاشەکشە لە دروشمە سیاسیەکانی

بەکارهێنانی ئۆپۆزسیۆن لەلایەن یەکێتییەوە: یەکێتی نەک لە سۆنگەی باوەڕبوون بە چاکسازی، بەڵکو بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە بەرامبەر پارتیدا، نەوەی نوێ وەک کارتێکی فشار بەکاردەهێنێت تا نیشانی بدات کە زۆربەی زۆنی سەوز و نێوەندە ناڕازییەکانی لەپشتە.


رێکنەتەوتنی یەکێتی و پارتی: قوربانیکردنی قەوارەی هەرێم لە پێناو بەرژەوەندیی حیزبیدا
ململانێی بەردەوامی پارتی و یەکێتی چەقبەستووییەکی سیاسی گەورەی دروستکردووە کە باجەکەی تەنها هاووڵاتیان دەیدەن
شەڕی پشک و پۆست نەک پڕۆژە  ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر چۆنیەتی خزمەتکردنی خەڵک یان باشکردنی بژێوی نییە
بەڵکو شەڕێکی ڕووتە لەسەر دابەشکردنی پۆستە سیادییەکان داهاتی خاڵە سنوورییەکان و کۆنترۆڵکردنی جومگەکانی دارایی
دابەشبوونی جوگرافی و فیدراڵی بەغدا ڕێکنەکەوتنی ئەم دوو حیزبە وایکردووە کە هەرێمی کوردستان لە بەغدا بێهێز و پەرتەوازە دەربکەوێت پارتی و یەکێتی لە جیاتی پاراستنی قەوارەی هەرێم پەنا بۆ دادگای فیدراڵی و لایەنە عێراقی و هەرێمییەکان دەبەن بۆ لێدانی یەکتر.
خۆسەپاندنی پارتی و تاکڕەوی پارتی بە لۆژیکی “براوەی یەکەم”  دەیەوێت مەرجەکانی خۆی بەسەر هەموواندا بسەپێنێت و گوێ بە هاوسەنگیی نوێی هێز نەدات ئەمەش پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێمەکەدا پەکخستووە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 100 Today: 2,679 📊 Click Here