ڕێباز عەوڵا مستەفا – چالاکوان
نەبوونی چوارچێوەیەکی یاسای بالادەستی سیستەمی سیاسی پشت ببەستێت بەدامەزراوەی یاسای بەلام دەستەلاتی خۆسەپێنی پارتی و یەکێتی روونتر بڵێم دەستەلاتی بنەماڵە کاربەم جۆرە یاسایەنە ناکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چونکە بروایان بەیاسا نییە سەری زمان و بنی زمانیان دەلێن یاسا سەروەرە لەهەرێمی کوردستان، بەلام ئەمە درۆیەکی شاخ دارەو هیچی تر نییە. لەرابردوودا هەموو پێکهێنانە حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی پارتی و یەکێتی لەسەر پشک پشکێنە پێکهاتونە…
لێروە ئەوەمان بۆروون دەبێتەوە ئەم دۆخە چەق بەستوە لە ئیستادا ئۆباڵەکەی لەئەستوی پارتی و یەکێتی دایە. دۆخی هاولاتیانی هەرێمی کوردستان لەو پەری شپرزەی و خراپیدایە بەهۆی دەستەلاتی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی، دۆخەکەی هەرێمی کوردستانیان بەروەلێواری مەرگ بردووە، دەیانەوێت ئەم قەوارەی هەیە نەمێنێت هەر یەکەو ئەوەی تریان تاوان باردەکەت لەم دۆخە خراپەی هاولاتیان پێیدا گوزەر دەکەن لە راستیدا هەردوو هێزە چەکدارەکەی هەرێمی کوردستان تاوان باری سەرەکین لە پەکخستنی پەرلەمان و پێک نەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت. هۆکارەکەشی ئەوەیە بەربەست بۆیەکتری دروست دەکەن لەبەر بەرژەوەندی سیاس و ئابوری و سەربازی و دەستەلاتی خۆسەپێنی خۆیان لەهەردووک زۆنەکەی پارتی ویەکێتی دا، دەیانەوێت خۆیان لە چاوی دەولەتانی ناوچەکە بەتایبەتی حکومەتی بەریتانیا وە ئەمەریکا وە عێراق خۆیان بدزنەوە لەراستیەکان وە نیاز پایکی خۆیان نیشان بەدەن کە دۆخی هەرێمی کوردستان ئارامە و بێ کێشەیە بەلام ئەمە لەچاوی ئێمەو خەڵکی هەرێمی کوردستان دیارە دۆخەکە زۆر خراپە لە لێواری دارماندایە دەیانەوێت جارێکیتر دەست بە شەری براکوژی بکەنەوە ئەمەش زۆر روون دیارە لەمیدیا سێبەرەکانیانەوە بەزقی دیارە کە دۆخەکە زۆر نزیکە بۆتەوە لەروودانی کارەساتی گەورەتر.
ئەوەی پارتی و یەکێتی دەیکەن لەگۆرەپانی سیاسی رەنگدانەوەی گەورەی دروست کردوە لە میدیاکانیان زۆر بە روونی هەستی پێدەکەیت کە نایانەوێت خەڵکی هەرێمی کوردستان لە ئارامی و سەقامگیریدا ژیان بکەن هەر رۆژەوە سیناریۆیەک دروست دەکەن بۆ تۆقاندن و ترساندانی هاولاتیان، تاوەکو نەرژێنە سەر شەقامەکان داوای حەق و مافەکانان بکەن چونکە دەزانن دۆخەکە لە ئانوسات دایە بۆ گۆڕان کاری ریشەی لەناوچەکە دا…
