نووسەر: نوسەر

ڕۆیتەرز: هێزەکانى ئەمریکا لە کوشتنى 170 قوتابییەکەى ئێران بەرپرسیارە

بە پێی لێكۆڵینەوە سەربازی و بەدواداچوونە ڕۆژنامەوانییەكان، هێزەكانی ئەمریكا لە بۆردومانكردنی قوتابخانەكەی ئێران كە 170 قوتابی تێدا كوژرا، بەرپرسیارە. ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری دوو بەرپرسی ئەمریكییەوە بڵاوی كردەوە بەپێی لێكۆڵینەوە…

ڕووسیا ڕەخنە لە بێهەڵوێستی ڕۆژئاوا بەرانبەر كوژرانی 170 قوتابییەكەی ئێران دەگرێت

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی نوڤوستی ڕەخنەی لە ڕۆژئاوا گرت بۆ پشتگوێخستنی كوژرانی ژمارەیەك قوتابی لەكاتی بۆردومانكردنی قوتابخانەكەیان لە باشووری ئێران. وتیشی: كوژرانی ئەو قوتابیە…

کۆنگرێسى ئەمریكا سنوورداركردنی دەسەڵاتی ترەمپ لە جەنگی ئێران ڕەتدەكاتەوە

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا پەسەندكردنی پڕۆژەبڕیارێكی بۆ دەستبەستن و سنوورداركردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆك لە جەنگی سەر ئێران ڕەت كردەوە. ئەنجومەنەکە لە دەنگدانێكدا و بە جیاوازییەكی كەم پڕۆژەبڕیاری سنوورداركردنی دەسەڵاتەكانی دۆناڵد ترەمپ لە…

ترەمپ وەك پیاوی ئاشتی خۆی ناساند، بەڵام بووە هەڵگیرسێنەرى جەنگ

دۆناڵد ترەمپ بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو و دوای هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی ئەمریكا لە وتەكانیدا باسی ئێرانی كردووە و خاوەنی چەندین وتار و هەڵوێستی دژ بەیەكە بەرامبەر ئەو وڵاتە. ترەمپ هەندێك كات…

ترەمپ پەنادەباتە بەر گۆڕینی پلانەكەی و هەنگاونان بەرەو جەنگێكی درێژخایەن

سەرۆكی ئەمریكا پەنادەباتە بەر گۆڕینی پلانەكەی بۆ هێرشی سەربازیی بۆسەر ئێران ئەویش كەمكردنەوەی هێرشەكان و هەنگاونان بەرەو جەنگێكی درێژخایەن. قەوارەی زایۆنی بە ئاشكرا پلانی داڕشتنەوەی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێ دەكات…

گرووپێكی چەكدار هۆشداریی جەنگێكی پڕووكێنەر دەدات و هەرێمیش ئاگاداردەكاتەوە

حزبوڵڵای عێراقی هۆشداریی “جەنگێكی تاقەت پڕووكێنەری درێژخایەن”، كە ئاستی خەمڵاندنەكانی ئەمریكا تێپەرێنێت دەدات و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لە هاوكاریی هێزە بیانییەكان ئاگادار دەكاتەوە. فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەتیبەكانی حزبوڵڵا لە عێراق، لە…

لەسەر سنوورە ئاوییەكانی، عێراق ناڕەزایی گەیاندە سێ وڵاتی عەرەبی

بەهۆی پشتگیریكردنیان لە كوێت سەبارەت بە سنوورە ئاوییەكان، بەغداد ناڕەزایەتی گەیاندە باڵیۆزانی سێ وڵاتی عەرەبی و سیاسییەكی عێراقیش باس لە دانپێدانانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ نەخشەكەی عێراق دەكات. دوای ئەوەی وڵاتانی…

👤
Live: 200 Today: 1,263 📊 Click Here