خوێندراوەتەوە: (20)

هەشت فەرمانبەری حكومیی لە نەجەف بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە ئەنقەست بە بەرژەوەندی وڵات و سەرپێچیی یاسایی بۆ بەرژەوەندی كەسی دەستگیر كران. دەستەی دەستپاكی فیدڕاڵی لە نەجەف ڕایگەیاند: لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا، هەشت فەرمانبەری دەستگیر كردووە، لە ئۆپەراسیۆنی یەكەمدا، یاریدەدەری بەڕێوەبەری شارەوانی و ڕووپێوێك دەستگیر كران، كە ویستوویانە زەوییەكی گرنگی دەوڵەت بەناوی كەسێكەوە تۆمار بكەن لەبری ئەوەی لە زیادكردنی ئاشكرادا بیفرۆشن! لە لایەكی دیكەوە، شەش بەرپرس و فەرمانبەری لیژنەی كڕین لە كارگەی چیمەنتۆی نەجەف بە تۆمەتی كڕینی كەرەستەی بیناسازی بە بڕی 96 ملیۆن دینار بە نرخێكی زۆر گرانتر لە بازاڕ دەستگیر كران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 198 Today: 1,168 📊 Click Here